گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

نوسینگەی سەرۆک وەزیران هۆشداری بە کاندیدە براوەکانی هەڵبژاردن دەدات

2021.11.22 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
نوسینگەی سەرۆک وەزیران هۆشداری بە کاندیدە براوەکانی هەڵبژاردن دەدات

ناس کورد- 

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری بە کاندیدە براوەکانی هەڵبژاردن دەدات، ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری هەر هەوڵێکی تیرۆرکردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکدا نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021) کە ئاڕاستەی کاندیدە براوەکانی هەڵبژاردنی کردووە، تیایدا داوای لێکردوون، "ڕێوشوێنی پارێزگاری لە خۆتان بگرنەبەر لە هەر ئەگەرێکی تیرۆرکردن، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە هێشتا مەترسییەکانی داعش ماون، بۆ ئەوەی ئەو درز و کەلێنە ئەمنییانەش پڕبکرێنەوە کە ئەو ڕێکخراوە سودیان لێوەردەگرێت. " 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، شارەزایان و چالاکوانان پێیان وایە، یاسای نوێی هەڵبژاردن مەترسی لەسەر ژیانی کاندیدە براوەکان دروست دەکات، بەوپێیەی هەر کاندیدێکی براوە ئەگەر لە ژیاندا نەمێنێت یاخود دەست لەکار بکێشێتەوە، جێگرەوەکەی لە لیستەکەی خۆی نابێت، بەڵکو خاوەنی زۆرترین دەنگی بازنەکە لەنێو ئەو کاندیدانەی سەرنەکەوتوون بۆ پەرلەمان جێگەی دەگرێتەوە. 

 

ئەوەش وا لێکدەدرێتەوە کە ئەوە دەبێتە هاندەرێک بۆ تیرۆرکردنی کاندیدە سەرکەوتووەکان، بەتایبەت ئەوانەی کە ڕکابەرە سەرنەکەوتووەکانیان سەربە لایەنە چەکدارییەکانن.