ناس کورد-
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد و تیایدا داوای گەڕانەوە دەرماڵەی خوێندکاران دەکات و بەڵێنی باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانی بەشە ناوخۆییەکانیشی داوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکدا د. ئالان فەرەیدون، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای کردووە، (دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021) تیایدا هاتووە، "داواکارین لێتان کە نوسراو بکرێت بۆ وەزارەتی دارایی بۆ وەرگرتنی مافە داراییەکانی خوێندکاران."
ماوەی چەند ڕۆژێکە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و داوای گەڕانەوەی دەرماڵە دەکەن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا خۆپیشاندانەکەی خوێندکاران لە بەردەم زانکۆی سلێمانی بۆ داواکردنی دەرماڵە گرژی لێکەوتەوە و بەهۆی تەقەی گازی فرمێسک ڕێژی هێزە ئەمنییەکانەوە کچە خوێندکارێک بە سەختی برینداربوو.
زیاتر بخوێنەرەوە: بەڤیدیۆ؛ کچە خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی بریندار بوو