گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەكان گەیشتوون بە سەدر

لایەنە ناڕازییەكانی شیعە دوو مەرج بۆ سەدر دادەنێن

2021.11.22 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
لایەنە ناڕازییەكانی شیعە دوو مەرج بۆ سەدر دادەنێن

ناس كورد-

 

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە سەركردەكانی لایەنە ناڕازییەكانی شیعە دوو مەرجیان بۆ سەدر داناوە لە پای بەشداریكردنیان لە حكومەت، هەردوو مەرجەكەش بەمەبەستی سنورداركردنی هەژموونی ناوبراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتێكی ڕۆژنامەكە (22ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی ئەوە دەخاتەڕوو، لایەنە شیعەكانی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی"، مەرجی ئەوەیان بۆ سەدر داناوە تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان تەنها دوو ساڵ بێت و بەدوای ئەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت بە گوێرەی یاسایەكی نوێ، جگە لەوەش پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان جارێكی دیكە نەدرێتەوە بە سەدرییەكان.

 

بەگوێرەی لێكدانەوەی ڕۆژنامەكە لایەنە شیعەكان پێیانوایە ئەگەر پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لای سەدرییەكان بمێنێتەوە، هێندەی تر بەكاریدەهێنێت بۆ گەورەكردنی پێگەی خۆی لە هەڵبژاردنی داهاتوو. 

 

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن سەدر پەیامی شیعە ناڕازییەكانی وەرگرتووە، بەڵام هێشتا هیچ وەڵامێكی نەداونەتەوە، بەڵام ئاماژە هەیە پێیوایە ئەمە لەخەونی ڕكابەرەكانییەوە نزیكە تا ئەوەی داواكاری سیاسی قابیلی جێبەجێكردن بێت.

 

موقتەدا سەدر (21  تشرینی دووەمی 2021) رایگەیاند، دەستوەردان لە کاروبارى کۆمسیۆن رەتدەکەنەوە و جەخت لە پاراستنى گیانى کارمەندەکانیان دەکەنەوە و دژى هەر جۆرە فشارێکن کە دەخرێتە سەریان.  

 

موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا رایگەیاند، پاک و بێگەردى کارمەندانى کۆمسیۆن و وردیان رادەگەیەنن و سەرکۆنەى هەموو فشارە ئەمنى و سیاسییەکان دەکەن بۆ سەریان.  

  

دەشڵێت "هەندێ کەس دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە ئاستى گەورترین لیست بۆ پەکخستنى حکومەتى زۆرینە و ئێستا بێزاربوون لەدەرکەوتنى گزنگى ئەو حکومەتە".