گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کۆمسیۆن: ئەنجامى ژمارەیەک بنکەى دەنگدان هەڵدەوەشێنرێنەوە

2021.11.22 - 12:42
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: ئەنجامى ژمارەیەک بنکەى دەنگدان هەڵدەوەشێنرێنەوە

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دادگا 21 بڕیارى کۆمسیۆنى هەڵوەشاندووەتەوە کە کاریگەرى دەبێت لەسەر ئەنجامى بەشێک لە بنکەکان و هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى کۆمسیۆن  (22ی تشرینی دووەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، 1436 تانە ئاڕاستەى دەستەى دادوەرى کراون، کە 1415 تانەیان رەتکراونەتەوە.


ئاماژە بەوەشکراوە، 21 تانە لەبڕیارەکانى ئەنجومەنى کۆمسیاران دراوە و دادگا بڕیارەکانى هەڵوەشاندوەتەوە، 15 بڕیاریان کۆمسیۆن پابەند دەکات بۆ ژماردنەوەى دەستى وێستگە تانەلێدراوەکان، ئەو شەش بڕیارەى دیکەش کە ماونەتەوە تانەکان لەسەریان پەسەندکراون بەهۆکارى یاسایی و هونەرى، ئەوەش کاریگەرى دەبێت لەسەر هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەندێ بنکە.

 

دوو بەرپرسی عێراقی بۆ رۆژنامەیەكی نزیكی قەتەریان ئاشكراكردووە گۆڕانكاریی چاوەڕوانكراوی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن 10 كورسی دەگرێتەوە، زۆربەی هەرە زۆریشی بۆ لایەنە شیعە ناڕازییەكان دەڕوات.  

  

سەرچاوە بەرپرسەكان لە لێدوان بۆ "العربي الجدید" كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی تشرینی دووەمی 2021) ئەویان ئاشكراكردووە، كورسییە گۆڕاوەكان لە پارێزگاكانی بەغدا، بەسرە، بابل، سەلاحەدین، كەركوك و نەینەوا دەبن، هەندێك لەوانەی پێشتر وەك براوە ڕاگەیەنراون دەبنە دۆڕاو.   

  

بەگوێرەی زانیارییە دزە پێكراوەكانیش زۆربەی هەرە زۆری گۆڕانكارییەكان لە بەرژەوەندی هێزە ناڕازییەكانی شیعە دەبن، ئەوانەشی لە گۆڕانكارییە نوێیەكان سەركەوتوون لەسەر حسابی هەندێ كاندیدی سەربەخۆ بووە كە جیاوازی دەنگەكانیان لەگەڵ دۆڕاوەكان زۆر كەم بووە.