گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێکی حکومەت بۆ ڕەخساندنی هەلی کار ئاشکرا دەکرێت

2021.11.22 - 12:27
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی حکومەت بۆ ڕەخساندنی هەلی کار ئاشکرا دەکرێت

 

ناس کورد- 

 

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، بەبڕیارێکی حکومەت ھەر کۆمپانیا و وەبەرھێنەرێک پڕۆژە ئەنجام بدات، پێویستە رێژەی 75%ی کارمەندانی کورد بێت، دەشڵێت، بەمنزیکانە هەزار هەلی کار دەڕەخسێنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان (دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەر کۆمپانیا و وەبەرھێنەرێک پڕۆژە ئەنجام بدات، دەبێت رێژەی 75%ی  کارمەندی ئەو کۆمپانیایە خۆماڵی بێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو گەنجانی ئێمە بتوانن دەرفەتی زیاتری ھەلی کاریان بۆ بڕەخسێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھاوکات لەو کاتەوەی کابینەی نۆیەم دەستبەکار بووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 112 ھەزار ھەلی کارمان دروست کرووە، لە کەرتی تایبەت و پڕۆژە جیاوازەکان، بەشێکیان حکومەت دابینی کردووە، بەشێکی دیکە کەرتی تایبەت دابینی کردووە، کە بە سپۆنسەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "چاودێرێکی وردی ئەو کۆمپانیا و شوێنە تایبەتانە دەکەین، چەند کۆمپانیایەکی گەورە لە ھەرێمی کوردستان رێژەی زۆری کارمەندەکانی کوردن، لە ھەندێک کۆمپانیا کارمەندی بیانی بوونی زیاترە، ئەمەش بۆ لێزانینی ئەو بوارە لەو کۆمپانیا تایبەتە دەگەڕێتەوە."

 

محەمەد شوکری، ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەم ماوەیەدا دوو پڕۆژەی گەورەی وەبەرھێنان ئەنجام دەدرێن، کە زیاتر لە ھەزار ھەلی کار بۆ گەنجانی ئێمە دەڕەخسێنن. "