گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بەرژەوەندی هێزە ناڕازییەكان

 گۆڕانكاریی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ’’10 كورسی دەگرێتەوە’’

2021.11.22 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
 گۆڕانكاریی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ’’10 كورسی دەگرێتەوە’’

ناس كورد-



دوو بەرپرسی عێراقی بۆ رۆژنامەیەكی نزیكی قەتەریان ئاشكراكردووە گۆڕانكاریی چاوەڕوانكراوی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن 10 كورسی دەگرێتەوە، زۆربەی هەرە زۆریشی بۆ لایەنە شیعە ناڕازییەكان دەڕوات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوە بەرپرسەكان لە لێدوان بۆ "العربي الجدید" كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی تشرینی دووەمی 2021) ئەویان ئاشكراكردووە، كورسییە گۆڕاوەكان لە پارێزگاكانی بەغدا، بەسرە، بابل، سەلاحەدین، كەركوك و نەینەوا دەبن، هەندێك لەوانەی پێشتر وەك براوە ڕاگەیەنراون دەبنە دۆڕاو. 

 

بەگوێرەی زانیارییە دزە پێكراوەكانیش زۆربەی هەرە زۆری گۆڕانكارییەكان لە بەرژەوەندی هێزە ناڕازییەكانی شیعە دەبن، ئەوانەشی لە گۆڕانكارییە نوێیەكان سەركەوتوون لەسەر حسابی هەندێ كاندیدی سەربەخۆ بووە كە جیاوازی دەنگەكانیان لەگەڵ دۆڕاوەكان زۆر كەم بووە.

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رۆژى دووشەممە رایگەیاند، سێشەممە بەیاننامەیەکى گشتگیر بڵاودەکەنەوە کە تێیدا وردەکاریی تەواو لەبارەى تانەکانى ئەنجامى هەڵبژاردن دەخەنەڕوو.  

 

عیماد جەمیل موحسین، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن بە ئاژانسی فەرمی عێراقییەی (21ی تشرینی دووەمی 2021) وتووە، "کۆمسیۆن ئامادەیە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ئاشکرا بکات دوای پێداچوونەوە بە سەرجەم تانەکاندا" و دەڵێت، "چاوەڕێ دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەنرێت."    

  

ڕوونیشیکردووەتەوە کە "تانەکان کاریگەرییەکی بەهێزیان لەسەر ئەنجامەکان هەبووە، ئەو وێستگانەی کە دەستەی دادوەری گۆڕیویەتی ژمارەی کورسییەکانی گۆڕیوە، بەڵام ئەنجامی کۆتایی یەکلایی نابێتەوە تاوەکو ڕانەگەیەنرێت."    

  

عیماد جەمیل موحسین باسی لەوەشکرد کە "دادگای فیدڕاڵی ناوی براوەکانی هەڵبژاردنی پەسەند کردووە، بەڵام دەستەی دادوەری تانەکان پەسەند دەکات و پێیاندا دەچێتەوە."    

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنێت دوای تەواوکردنی و ناوی براوەکان بەرزدەکرێنەوە بۆ دادگای فیدڕاڵی بۆ پەسەند کردنیان."