گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى ئاشکراکرا

نەوت نزمترین نرخى لە 50 رۆژدا تۆمار کرد

2021.11.22 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon
نەوت نزمترین نرخى لە 50 رۆژدا تۆمار کرد

 

ناس کورد-

 

نرخى نەوت بۆ کەمترین ئاست لەماوەى نزیکەى 50 رۆژدا دابەزى، ئەوەش بەهۆى ترس لە زیادبوونى خستنەڕووى وزە و کەمى خواست لەسەرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز (22  تشرینی دووەمی 2021) ، نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە 14 سەنتى لەدەستداوە و هەر بەرمیلێکى بە 78.75 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، نەوتى خاوى تەکساسیش بە 75.90 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە.

 

ئەو نرخە کەمترینە لە سەرەتاى مانگى رابردووەوە تا ئێستا.

 

بەپێی ئاژانسەکە، هۆکارى دابەزینى نرخى نەوت دەگەڕێنرێتەوە بۆ ترس لە زیادبوونى خستنەڕووى وزە و کەمى خواست لەسەرى بەهۆى بەرزبوونەوەى حاڵەتەکانى توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەوروپا.