ناس کورد-
لەئەمڕۆوە رێوشوێنێکى نوێ تایبەت بە گەشتى ئاسمانى لە فڕۆکەخانەکانى هەرێم دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى، لە ڕۆژی ٢٠٢١/١١/٢٢ ەوە، هەر هاوڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە کاتی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وەڵات، پێویستە بەڵگەنامەی وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆناى پێبێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هەروەها ئەو کەسانە پێویستە بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی(Negative) بەکەمتر لە(٧٢) کاتژمێر پێبێت پێش گەشتەکەی.