ناس کورد-
کاندیدێکى دەرچووى پارتى بۆ پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حكومه‌تێكی زۆرینه لەعێراق باشترین سیناریۆیه بە پێكهاتنی كورد و سوننه و سه‌دریه‌كان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەحما خەلیل (21 تشرینی دووەمی 2021) بە تەلەفزیۆنى زمانحاڵى حزبەکەى راگەیاند "پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له عێراق هه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رێوه چووه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی عێراق بكه‌ین هه‌ر له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق تا ئه‌مڕۆ هه‌ر تانه‌دان هه‌بووه ، به‌رده‌وام ره‌تی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن ده‌كرێته‌وه".
وتیشى "ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وان بوون یاساكه‌یان دارشت و په‌سه‌ندیان كرد و كۆمسیۆنیان دانا و كات و رێككه‌وتی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنیان دیاری كرد ، ئه‌وانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌قامگیری له عێراق بوونی نه‌بێت".
مەحما خەلیل جەختیکردەوە، به‌رای ئەوان هه‌ڵبژاردنه‌كه باشتر‌و پاك و بێگه‌ردتر بوو له ته‌واوی هه‌لبژاردنه‌كانی پێشوو، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ندكران ئه‌وا ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ره‌و باشتر ده‌چێت. پێكهێنانی حكومه‌تیكی به‌هێز ته‌واوی كێشه‌كانی ناو عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كات .