گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بودجەى وەزارەتى پێشمەرگە واژۆ کرا

2021.11.21 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
بودجەى وەزارەتى پێشمەرگە واژۆ کرا

ناس کورد-

 

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دواهەمین پڕۆژەی بوودجەی خەمڵێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی ۲٠۲۲ لەلایەن هەردوو تیمی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی و ئابوری واژۆى لەسەر کرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ۲۱ی ۱۱ی ۲۰۲۱ سەرپەرشتی  کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری کرد لە نێوان تیمی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و  بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە و هەردوو یەکەی  ژمێریاری هێزەکانی ۸٠ و ۷٠ ی هێزەکانی پێشمەرگە.

 

جەبار یاوەر وتى پڕۆژەکە دواى داڕشتنی وورد، گەیشتە دەرئەنجامی  کۆتایی و لەلایەن هەردوو تیمی هاوبەشەوە واژووکرا، تا رەوانەبکرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەسندکردنی.