گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر هۆکارى تەقینى بۆرى ئاو

کارەباى سلێمانى وەڵامى بەڕێوەبەرایەتى ئاو دەداتەوە

2021.11.21 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
کارەباى سلێمانى وەڵامى بەڕێوەبەرایەتى ئاو دەداتەوە

ناس کورد-

 

کارەباى سلێمانى رایگەیاند، تەقینى بۆرى هێڵی دووی ئاوی  دوکان - سلێمانی بەهۆى بڕانى کارەباوە نەبووە، لەکاتێکدا بەڕێوەبەرایەتى ئاو دەڵێت بەو هۆکارە بۆرییەکە تەقیوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی (21  تشرینی دووەمی 2021)،  هۆکاری تەقینی بۆرییەکە بەهۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە، بەڵکو  دوای تەقینی بۆرییەکە  و دوای بیست خولەک  و لەسەر داوای  ئەندازیاری سەرپەرشتیاری وێستگەی ئاوی پیرقوربان کارەبا کوژێنراوەتەوە.

 

پێشتر بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاندبوو، بڕانی کارەبای لەناکاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی بووەتە هۆی شکانی بۆری پڕۆژەکە.

 

ئاماژەى بەوەشکردبوو، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ۲٤ سەعات دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی شۆڕش و چەمچەماڵ و تەکێ و بازیان و گۆپاڵە و بازیان و پیرەمەگروون دەوەستێت.