گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

رێواز فایەق پرسی ’’متمانەسەندنەوە’’ لە حکومەت دەوروژێنێت

2021.11.21 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
رێواز فایەق پرسی ’’متمانەسەندنەوە’’ لە حکومەت دەوروژێنێت

ناس کورد-

 

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، نەناردنى پڕۆژە یاساى بودجە بۆ پەرلەمان بەسە بۆ سەندنەوەى متمانە لە حکومەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێواز فایەق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشێک لە کەناڵەکانى راگەیاندن (21  تشرینی دووەمی 2021) وتى "دوو خولى پەرلەمان و دوو کابینەى وەزارییە پڕۆژە یاساى بودجە رەوانەى پەرلەمان ناکرێت، ئەوە بەتەنها بەسە بۆ ئەوەى متمانە لەحکومەت وەربگیرێتەوە".

 

وتیشى "هەموو هێزە سیاسییەکان رێککەوتوون لەسەر ئەوەى کە رەشنوسى دەستورى هەرێم لەم خولەى پەرلەماندا ئامادە بکرێت بۆ راپرسی".

 

رۆژى 11 ى ئایار وەزیرى دارایی پڕۆژەى بودجەى 2021 ى رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کرد بەمەبەستى پەسەندکردنى و رەوانەکردنى بۆ پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا رەوانەى پەرلەمان نەکراوە.  

  

پڕۆژەى بودجەى 2021 ى هەرێم یەکەم پڕۆژەى بودجەیە دواى هەشت ساڵ لە نەبوونى بودجە و وادەى گەیشتنیشى بەپەرلەمان دوا کەوتووە و دیار نییە کەى رەوانە دەکرێت.