گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بۆرییەکى گواستنەوەى ئاوى دوکان بۆ سلێمانى تەقیەوە و دوو پۆلیس بریندارن

2021.11.21 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
بۆرییەکى گواستنەوەى ئاوى دوکان بۆ سلێمانى تەقیەوە و دوو پۆلیس بریندارن

ناس کورد-

 

بۆرییەکى سەرەکى گواستنەوەى ئاو لە دوکانەوە بۆ سلێمانى تەقیەوە و بەهۆیەوە وەستانى ئاو لەو بۆرییەوە راگیرا و هۆکارەکەشى بۆ بڕانى کارەبا دەگەڕێنرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان سەرحەد قایمقامى دوکان (21  تشرینی دووەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 8:15 خولەکى ئەمشەو روویداوە، بۆرییەک کە بە قوڵایی چوار مەتر لەژێر زەویدایە تەقیوەتەوە.

 

وتیشى "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆى گەڕانەوەى فشارى هەواوە روویداوە لەکاتى بڕانى کارەبادا، بەو پێیەى لەو بۆرییەوە بە فشارى هەوا ئاو دەگوێزرێتەوە".

 

قایامقامى دوکان باسى لەوەشکرد، بەهۆى تەقینەوەکەوە دوو پۆلیس بەسوکى برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

 

لاى خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی بڕانی کارەبای لەناکاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی بوەهۆی شکانی بۆری پڕۆژەکە، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ۲٤ سەعات دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی شۆڕش و چەمچەماڵ و تەکێ و بازیان و گۆپاڵە و بازیان و پیرەمەگروون دەوەستێت.