گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەت وادەى ئاسایی بوونەوەى دۆخى کارەباى دیاریکرد

2021.11.21 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەت وادەى ئاسایی بوونەوەى دۆخى کارەباى دیاریکرد

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەبا رایگەیاند، تا ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو رەوشی کارەبای دەڤەری سۆران ئاسایی دەبێتەوە، دواى کەمبوونەوەى پێدانى کارەبا بەهۆى جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە  (21  تشرینی دووەمی 2021) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بڕیار دراوە تیمەکانی کۆمپانیا بۆ خێرا جێبەجێکردنی پرۆژەکە زیاد بکرێن و بە شێوەی فول تایم لە مەودای نێوان شەقلاوە - خەلیفان بە دووری 33 کیلۆمەتر لە پرۆژەکە کار بکەن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبای پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقلاوە - سۆران - چوارقوڕنە) بووە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین.

 

پڕۆژەکە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو گەیشتە شوێنێک کە تیمەکانی کارەبا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە پێویستییان بە 7 بۆ 10 رۆژێک هەیە کە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هەردوو ناوچەکە کەم بکرێتەوە.

 

پاش هەوڵێکی زۆری وەزارەتی کارەبا و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار، بڕیار درا تیمەکانی کۆمپانێا بۆ خێرا جێبەجێکردنی پرۆژەکە زیاد بکرێن و بە شێوەی فول تایم لە مەودای نێوان شەقلاوە - خەلیفان بە دووری 33 کیلۆمەتر لە پرۆژەکە کار بکەن.

 

بەر لە ماوەی دیاریکراو، تا ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو رەوشی کارەبای دەڤەری سۆران ئاسایی دەبێتەوە.