گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هێرشى یەکلاکەرەوە’’..مەکگۆرک هەڕەشەى توندى ئەمەریکاى لە ئێران و گروپە چەکدارەکان ئاشکراکرد

2021.11.21 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
’’هێرشى یەکلاکەرەوە’’..مەکگۆرک هەڕەشەى توندى ئەمەریکاى لە ئێران و گروپە چەکدارەکان ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

برێت مەکگۆرک جەخت لە مانەوەى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکاتەوە و هەڕەشەى بەکارهێنانى هێزیش دەکات لەدژى ئێران ئەگەر ئەو وڵاتە واشنتن تاقیبکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

برێت مەکگۆرک هەماهەنگیکارى کۆشکى سپى بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست (21  تشرینی دووەمی 2021) لە دیدارى مەنامە لەبەحرەین وتى "ئەمەریکا سورە لەسەر مانەوەى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەڕەشەکانى ئێران".

 

وتیشى "رێگەم بدەن رونم بم لەو بارەیەوە، ئەمەریکا ئێرە بەجێناهێڵێت، رۆژهەڵاتى ناوەڕاست جیاوازە لەئەفغانستان، لەوێ دۆخێکى تایبەت هەبوو".

 

مەکگۆک جەختیکردەوە ئەگەر ئێران وڵاتەکەى تاقیبکاتەوە ئەوکات هێزى سەربازى بەکاردەهێنن بەرانبەرى کە "یەکلاکەرەوە" دەبێت.

 

باسى لەوەشکرد، ناچنە ناو شەڕى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێرانەوە، بەڵام ئەگەر وەڵامیان بدەنەوە بەهێزى سەربازى کە یەکلاکەرەوە دەبێت هێرشیان دەکەنەسەر.

 

لەبارەى عێراقیشەوە، مەکگۆرک وتى کە ئەوان لەگەڵ سەربەخۆى عێراق و پاراستنى سەربەخۆیی ئەو وڵاتەدان.