گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەترسییەکانی خواردنەوەی قاوە بە سكى خاڵی

2021.11.21 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
مەترسییەکانی خواردنەوەی قاوە بە سكى خاڵی

ناس کورد- 

 

پسپۆڕێکی خۆراک هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی خواردنەوەی قاوە و ئاوی سارد لەسەر گەدەی بەتاڵ و دەڵێت، ئەو کارە مەکەن و لێی دووربکەونەوە، چونکە دەبێتەهۆی تێکدانی گەدە و سیستمی هەرسکردن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کریستینا گۆرالیڤا، پزیشکی پسپۆڕی خۆراک دەڵێت، خواردنەوەی قاوە لەسەر گەدەیەکی بەتاڵ کاردەکاتە سەر زۆرێک لە چالاکییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە و دەبێتەهۆی هەوکردنی لەناکاوی گەدە و ڕیخۆڵە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردوو، "هەروەها خواردنەوەی قاوە لەسەر گەدەی بەتاڵ، هانی پەنکریاس دەدات بۆ دەردەانی ئەنزیمی تایبەت بە هەرسکردن لەکاتێکدا خۆراکێک لە گەدەدا نییە، ئەوەش دەبێتەهۆی تێکدانی سیستمی هەرسکردن. 

 

ئەو پسپۆڕە دەشڵێت، زۆرینەی پزیشکەکان پزیشکان پێشنیازی خواردنەوەی پەرداخێک ئاو دەکەن دوای هەستان لەخەو و بە گەدەی بەتاڵ، بەڵام پێویستە ئەوە بزانن کە نابێت ئاوەکە سارد بێت.