گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

رێوشوێنى نوێ راگەیەنرا..ئارد بۆ نرخێکى نزم دادەبەزێنرێت

2021.11.21 - 19:02
App store icon Play store icon Play store icon
رێوشوێنى نوێ راگەیەنرا..ئارد بۆ نرخێکى نزم دادەبەزێنرێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى عێراق رێوشوێنى نوێی راگەیاند بەئامانجى دابەزاندنى نرخى ئارد بۆ کەمتر لە 20 هەزار دینار لە رۆژانى داهاتوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەنون وتەبێژى وەزارەتەکە (21  تشرینی دووەمی 2021) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، نرخى ئارد وردە وردە دەست بە دابەزین دەکات لە 33 هەزار دینارەوە بۆ هەر فەردەیەک و ئێستا لە خوار 25 هەزار دینارەوە جێگیر بووە.

 

وتیشى وەزارەت گرفتى نییە لە کۆگاى ستراتیژى ئارد و دابەشکردنى بەشە ئاردى نۆیەمى تەواوکردووە لە چوارچێوەى بەشە خۆراکدا و ئێستا سەرقاڵى رێوشوێنەکانى دابەشکردنى بەشە ئاردى دەیەمە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نرخەکەى لەبازاڕ.

 

حەنون جەختیکردەوە، نرخى ئارد بەردەوام دەبێت لە دابەزین تا هەر فەردەیەک دەگاتە کەمتر لە 20 هەزار دینار لە رۆژانى داهاتوودا.