گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارەکانى پەڕینەوە

پۆڵەندا: بەهێز هەوڵى پەڕینەوەى کۆچبەران دەدرێت لە بیلاروسیاوە

2021.11.21 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
پۆڵەندا: بەهێز هەوڵى پەڕینەوەى کۆچبەران دەدرێت لە بیلاروسیاوە

ناس کورد-

 

پۆڵەندا بیلاروسیاى تۆمەتبار کرد بەبەردەوامیدان بەگواستنەوەى کۆچبەران بۆ سەر سنور، سەرەڕاى چۆڵکردنى کامپەکانى سەر سنور.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماتيو موراتيفسكى سەرۆک وەزیرانى پۆڵەندا (21  تشرینی دووەمی 2021)  رایگەیاند "ئەمڕۆ لەسنورەکانى خۆرئاواوە روبەڕووى جەنگێکى نوێ بووینەتەوە، لەرێگەى بەکارهێنانى کۆچبەران و چەکەوە"، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.

 

لاى خۆیەوە، پاسەوانى سنورى پۆڵەندا لە تویتێکدا رایگەیاند، "رۆژى یەکشەممە گروپێکى 100 کەسى بیانى لەلایەن سەربازانى بیلاروسیاوە هێنرابوونە سەر سنور بەهێز هەوڵیانداوە لەسنور بپەڕنەوە، بەڵام ئێمە رێگەمان پێنەدان".

 

وتیشى رۆژى شەممە 208 هەوڵى پەرینەوەى کۆچبەران دراوە بەهێز، کە زیاتر لە هەوڵەکانى رۆژى هەینى، بەڵام زۆر کەمترە لە هەوڵى پەڕینەوەى کۆچبەران لەرۆژى چوارشەممە کە 501 جار هەوڵى پەڕینەوە دراوە.