گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

وێنە و زانیاریی دووەمین عومرەکاری هەرێم کە لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

2021.11.21 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە و زانیاریی دووەمین عومرەکاری هەرێم کە لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

ناس کورد-

دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ڕۆژ، ئەمرۆ دووەمین عومرەکاری کوردستان لە سعودیە کۆچی دوایی کرد کە خەڵکی زاخۆیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا (21ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، ئەو عومرەکارە ناوی (عارف محمد عارف)ـە و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆیە و بەر لە ماوەیەک گەشتی عومڕەی کردووە و دوای مانەوەشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککەی پیرۆز ئەمرۆ لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

دەشڵێت، "ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو عومڕەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات."


ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە "دوای کردنەوەی دەرگای عومرەکاران لە سعودیە بەڕووی جیهاندا لە کوردستانیش رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئەنجام گەیاندنی سونەتی عومڕە سەردانی وڵاتی سعوودیە دەکەن و بەر لە ماوەیەکیش لە سعوودیە یەکەمین عومڕەکاری کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کردبوو بەم پێیەیش تاوەکوو ئێستا ئەوە دووەمین عومڕەکاری هەرێمی کوردستانە کە لە سعوودیە کۆچی دوایی بکات."