گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دارایی باس لە دابەشکردنی موچە و کێشەی مەرزەکانی سلێمانی دەکات

2021.11.21 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی باس لە دابەشکردنی موچە و کێشەی مەرزەکانی سلێمانی دەکات

ناس کورد-

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "هەندێک کێشەمان هەبووە لەگەڵ کۆکردنەوەى داهاتی خاڵە سنورییەکانی سلێمانی، ئەگەرنا داهاتی گومرگی هەرێم بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادی کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاواتی شێخ جەناب لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی پارتی (21ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "هیچ گۆڕانێک لە وادەی موچەدا نەکراوە و لە 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."

 

 

لەبارەى داهاتی گومرگی هەرێم، ئاواتی شێخ جەناب دەڵێت، "تۆزێک موشکیلەمان لە مەرزەکانی سلێمانی هەبووە، ئەگەرنا داهاتی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیادی کردووە."

 

وتیشی، "حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی پشتبەخۆبەست و دەمانەوێت داهات زیاد بکەین بۆئەوەی لە فشارەکانی وڵاتانی تر ڕزگارمان بێت."