گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتوچۆی هەرێم لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە بڕیاری دا

2021.11.21 - 14:46
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی هەرێم لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە بڕیاری دا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی (مەلیکە) تۆمار ناکەن، چونکە دەستکاری کراون و سوکانیان لە راستەوە بۆ چەپ گۆڕدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان (یەکەشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021) لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی ڕادیۆییدا ڕایگەیاند، "بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلە کراونەکان (مەلیکە) تۆمار ناکەین، لەبەر ئەوەی دەستکاری کراون و سوکانیان لە راستەوە بۆ چەپ گۆڕدراوە، ئەو ئۆتۆمبێلانە هی ئەوە نین لەسەر شەقامەکان بڕۆن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئێستا خەریکین یاسایەک بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەربکەین، بەڵام ئەوانەی بڕاوەن و شوێنی سوکانیان گۆڕدراوە بە هیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێستا نزیکەی پێنج هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستاندا هەن کە لەبەر ئەوەی مەرجی تووندوتۆڵییان نییە و لە پشکنین دەرناچن، تاوەکو ئێستا ژمارەیان بۆ نەکردوون. 

 

باسی لەوەشکردووە، لە دەروازە سنوورییەکان لیژنەی تایبەتیان لە کوالێتی کۆنترۆڵ هەیە، هەر ئۆتۆمبێلێک مەرجەکانی تووندوتۆڵیی تێدا نەبێت، ناهێڵرێت بهێنرێتە ناوەوە.