گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن: تانەکان ئەنجامی هەڵبژادنەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕیوە

2021.11.21 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: تانەکان ئەنجامی هەڵبژادنەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕیوە

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی ئاشکراکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئاشکرا کرد و دەڵێت، "تانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان هەبووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیماد جەمیل موحسین، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن بە ئاژانسی فەرمی عێراقییەی (21ی تشرینی دووەمی 2021) وتووە، "کۆمسیۆن ئامادەیە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ئاشکرا بکات دوای پێداچوونەوە بە سەرجەم تانەکاندا" و دەڵێت، "چاوەڕێ دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەنرێت."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە کە "تانەکان کاریگەرییەکی بەهێزیان لەسەر ئەنجامەکان هەبووە، ئەو وێستگانەی کە دەستەی دادوەری گۆڕیویەتی ژمارەی کورسییەکانی گۆڕیوە، بەڵام ئەنجامی کۆتایی یەکلایی نابێتەوە تاوەکو ڕانەگەیەنرێت."

 

عیماد جەمیل موحسین باسی لەوەشکرد کە "دادگای فیدڕاڵی ناوی براوەکانی هەڵبژاردنی پەسەند کردووە، بەڵام دەستەی دادوەری تانەکان پەسەند دەکات و پێیاندا دەچێتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنێت دوای تەواوکردنی و ناوی براوەکان بەرزدەکرێنەوە بۆ دادگای فیدڕاڵی بۆ پەسەند کردنیان."