گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەپەلە

مان یونایتد سۆڵشایەری دوورخستەوە و ناوی ڕاهێنەری نوێش ئاشکرا کرا

2021.11.21 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
مان یونایتد سۆڵشایەری دوورخستەوە و ناوی ڕاهێنەری نوێش ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

بەفەرمی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی سۆڵشایەری ڕاهێنەری یانەکەی دوورخستەوە و دەوترێت، پێشنیازێک هەیە دارین فلیچەر بەشێوەیەکی کاتی ببێتە ڕاهێنەری یانەکە، تا ئەوکاتەش مایکڵ کاریک ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا (یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021) لەدوای شکستەکەی شەوی ڕابردووی مان یونایتد بەرامبەر واتفۆرد، بەرپرسانی یانەکە و سۆڵشایەر کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجامداوە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن کە ڕاهێنەرە نەرویجییەکە واز لە ئەرکەکەی بهێنێت، ئەوەش دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی. 

 

دەیلی مەیل نوسیویەتی، لەئێستادا مایکڵ کاریک سەرپەرشتی تیپەکە دەکات و پلانێک لە ئیدارەی مان یونایتد هەیە کە بەشێوەیەکی کاتی دارین فلیچەری یاریزانی پێشووی یانەکە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ بەشێوەیەکی کاتی یاخود تا کۆتایی وەرز.