ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژی ئەو هاووڵاتییەی ڕاگەیاند کە دوێنێ لە گەڕەکی سێتاقانی هەولێر کوژرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوێنی شەممە، 20ی تشرینی دووەمی 2021، تاوانێکی کوشتن لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر ڕوویدا کە تێیدا کەسێک بەناوی (شاخەوان جاسم سالم) بە چەقۆ کوژرا و تاوانبار ڕای کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، "دوای کاتژمێرێک توانرا تاوانبار (شوان سەلمان عبدالرحیم / لەدایکبووی 1985) لە سنوری بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک دەستگیر بکرێت و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی."
ئاسایشی جارێکی تر "هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە هەردەم ئامادەین بۆ پاراستنی سەروماڵیان."