گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە دەست بەسەر چیدا گیراوە

قائیمقامییەتی سلێمانی ریستۆرانت و کافتریای پرۆنتی داخست

2021.11.21 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامییەتی سلێمانی ریستۆرانت و کافتریای پرۆنتی داخست

ناس کورد- 

قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و گەشتوگوزار و نەبوونی مۆڵەتی کارکردن و هەروەها هەبوونی خواردنەوە کحولییەکان ریستۆرانت و کافتریای پرۆنتۆ لە شەقامی سەرەکی عەربەت - سلێمانی داخرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی (یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " لەکاتی سەردانی لیژنەکانماندا تێبینی هەبوونی خواردنەوە کحولییەکان کراوە بۆیە دەستیان بەسەر پێنج لیتر و (22) قوتوی بیرەدا گرتووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ریستۆرانت و کافتریای پرۆنتۆ دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە."