گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆر زیادی کردووە

ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەمساڵدا ئاشکرا کرا

2021.11.21 - 12:45
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەمساڵدا ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، رووداوەکانی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان زۆر زیادی کردووە بەراورد بەساڵی ڕابردوو و تائێستا زیاتر لە ٥٠٠ کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، دەشڵێت، زۆری ئۆتۆمبێل هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی ئەو ڕووداوانەیە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید ئەسعەد کەریم، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان (یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021) بە میدیای فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، "رووداوەکانی ھاتووچۆ زۆر زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو، چونکە ساڵی رابردوو چەند مانگێک کەرەنتینە بوو و کەمتر ئوتۆمبێل بەکار دەھات، بەڵام ئەمساڵ زیاترن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ژمارەی ئوتۆمبێل زۆر بووە و گەیشتووەتە دوو ملیۆن ئوتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان، ساڵانی ١٩٧٠ رووداوەکان کەمتربوون، چونکە ئێستا تەنیا ئوتۆمبێل ھەیە، ئەوکات ھێڵی ئاسنین و ریمەکان زیاتر کاریان دەکرد، ئەمەش وای کردبوو رووداوی ھاتووچۆ کەمتر بێت".

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان و لە پارێزگای ھەولێر ٨٤٤ رووداو، لە سلێمانی ھەزار و٨١ رووداو، لە دھۆک ٨٣٩ رووداو، لە سۆران ١٩٠ رووداو، لە گەرمیان ٢٣٧ رووداو، لە راپەرین ٢٣٨ رووداو و لە ھەڵەبجە ٨٠ رووداو روویانداوە، کە کۆی گشتی رووداوەکان ٣ ھەزار و ٥٠٩ رووداوی ھاتووچۆیە.

 

باسی لەوەشکردووە، ھەر ئەمساڵ بەھۆی ئەو رووداوانەی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان، ٥٣٠ کەس گیانی لە دەستداوە و شەش ھەزار و ٢٦ کەسیش برینداربوون.