گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

شەپۆلێکی بەلێزمەی بارانبارین و ھەورەتریشقە ناوچەکە دەگرێتەوە

2021.11.21 - 12:22
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی بەلێزمەی بارانبارین و ھەورەتریشقە ناوچەکە دەگرێتەوە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ و هەورەتریشقە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تاوەکو ئێوارەى سبەینێ بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی شێدار لە باشوری ڕۆژئاوای عێراقەوە کاتەکانی ئەمشەو تا سبەی ئێوارە دووشەمە، 22ی تشرینی دووەمی 2021، بەتایبەت ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بەکاریگەری لاوازتر لەسەر سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی راپەرین دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی پچر پچری بارانبارین و ھەورە تریشقە و ھەندێک کات ئاستی بارانبارین زیاددەکات بۆ لێزمەباران و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لێدەکەوێتەوە بەشێوەی کاتی".

 

دەشڵێت، "بەرزترین پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە لەم ناوچانەدا نزمدەبنەوە، بەم شێوەیە ئەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم؛

سلێمانی 15 پلە

ھەولێر 21 پلە

دھۆک 20 پلە

ھەڵەبجە 16 پلە

کەرکوک 21 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 20 بۆ 21 پلە ئەبێت

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لەنێوان 16 بۆ 17 پلە ئەبێت

 

ئاراس جەبار جەختی کردووەتەوە کە "خێرای با ئاسایی بۆ مامناوەند ئەبێت.

 

دەشڵێت، "کاریگەری ئەم شەپۆلە کاتەکانی ئێوارەی سبەینێ لاواز ئەبێت و لەشەودا لە ئەنجامی بەرزی رادەی شێ و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەبەشی ھەرە زۆری ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان تەم و مژ دروست ئەبێت و مەودای بینین کەمدەبێتەوە تا کاتەکانی پێش نیوەرۆی رۆژی سێشەممە".