گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چەك دەکات

2021.11.21 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چەك دەکات

ناس کورد-

ڕۆژی سێشەممەى داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی "گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 23ی تشرینی دووەمی 2021."


دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم و پێنجەم)ی ماددەی (٧٨) و ماددەی (٧٩) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١ . پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ . پێشنیازەیاسای (هەمواری یاسای سەلماندن ژمارە ١٠٧ی ساڵی ١٩٧٩و هەموارەكانی لە هەرێمی كوردستان)
٣ . پرۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق.

دووەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای (هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق، ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٩٩) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.