گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێڵی ئاسمانیی ئێرانی ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بوویەوە

2021.11.21 - 10:59
App store icon Play store icon Play store icon
هێڵی ئاسمانیی ئێرانی ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بوویەوە

ناس کورد-

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ماهان ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بووەتەوە بەڵام "تاوەکو ئێستا گەشتەکانی نەوەستاوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیاکە بە میدیاکانی وڵاتەکەى (21ی تشرینی دووەمی 2021) وتووە، "گروپێکی هاککەر هێرشیان کردووەتەسەر ژێرخانی کۆمپانیاکە بەڵام بەرپەچی دراوەتەوە."

 

دەشڵێت، "تەواوی گەشتەکان بەپێی کارنامەی دانراو و بەبێ کێشە ئەنجام دەدرێت."

 

ماوە ماوە دامودەزگاکانی ئێران ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی دەبنەوە، کۆتایی مانگی ڕابردوو زۆربەی بەنزینخانەکانی ئێران لەکارکەوتن و هاوڵاتیان نەیاندەتوانی بە کارتی سوتەمەنی بەنزین وەربگرن، پێشتر هێرش کرایە سەر وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

 

ئێران بە بەردەوامی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (موساد) تۆمەتبار دەکات بە هێرشەکان، هەرچەندە موساد بەرپرسیارێتی خۆی ڕاناگەیەنێت، بەڵام ڕەتیشی ناکاتەوە.