گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نابێت ئاوی زۆر گەرم بەكاربێت

هۆشداری؛ نابێت سەرما ڕێگربێت لە خۆشتنی بەردەوام

2021.11.21 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری؛ نابێت سەرما ڕێگربێت لە خۆشتنی بەردەوام

ناس كورد-
لەگەڵ نزمبونەوەی پلەكانی گەرما لە زستان تەمەڵی و دواكەوتن لە وادەكانی خۆشتن دەست پێ دەكات، بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لە دروستبوونی كەڕوو نەخۆشی بەهۆی دواخستنی حەمامكردن و لە وشكبوونەوەی پێستیش بەهۆی بەكارهێنانی ئاوی زۆر گەرم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی ئێكسپرێسی بەریتانی كە "ناس كورد" بینیویەتی (21ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو خۆشتن لە زستانیشدا پێویستە بۆ پاككردنەوە لەش و ئیشكردنی خانەكان بەدروستی و بەهێزكردنی بەرگری لەش.

 

ڕاپۆرتەكە باس لەوەش دەكات، خۆشتن بەر لە خەوتن یارمەتی خەوی قووڵ دەدات بەتایبەت دوو كاتژمێر پێش چوونە ناو جێگا.

 

هەروەها باس لەوەش دەكات، بەكارهێنانی ئاوی زۆر گەرم بۆ خۆشتن چەورییە پێویستەكانی لەش دادەماڵێت و هاوسەنگی بەكتریان تێكدەدات، ئەمەش دەبێتەهۆی وشكبوونەوە، چارەسەری ئەمەش بەكارهێنانی ئاوی شلەتێن و نزیك لە ساردە.

 

ماڵپەڕەكە هۆشداری ئەوەش دەدات، دواخستنی خۆشتن لە زستان دەبێتەهۆی كۆبوونەوەی بەكتریا و دروستبوونی پەڵە لەسەر لەش كە ئەویش كەڕوو دروست دەكات بەتایبەت لە بن باڵ و بن ڕانەكان.