گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەك ملیۆن دینار زیاتر حیجز دەكرێت

بانكى ناوەندی جموجوڵی دۆلاری سنووردار كرد

2021.11.21 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
بانكى ناوەندی جموجوڵی دۆلاری سنووردار كرد

ناس كورد-

بانكی ناوەندی عێراق گواستنەوەی زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری ئەمەریكی لە خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان مەرجداركرد بە هێنانی بەڵگە بۆ خەرجكردن و هۆكاری جوڵە پێكردنی، ئەمەش بە مەبەستی رێگەگرتن لە سپیكردنەوەی پارە و بەكارهێنانی بۆ كاری تیرۆریستی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بانكی ناوەندی لە راگەیەنراوێكدا (21ی تشرینی دووەمی 2021) كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، بڵاوی كردەوە، بەبێ هۆكار تەنها بە جموجوڵی بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمەریكی یان هاوتاكەی لە دراوەكانی تر دەدرێت لە خاڵە سنورییەكان، سەبارەت بە دیناری عێراقییش تەنها ڕێگە بە یەك ملیۆن دیناری چاپ دەدرێت و لەوە زیاتر حیجز دەكرێت.

 

ڕاگەیەنراوەكە باس لەوەش دەكات زیاتر لە 10 هەزار دۆلار دەبێت هۆكاری بردنەدەرەوە و هێنانەناوەوەی ڕوون كرابێتەوە، یان خاوەنەكەی بەڵێننامە پڕ بكاتەوە لەماوەی 30 رۆژدا بەڵگە پێشكەش بكات كە بۆچی ئەو بڕە پارەیەی جموجوڵ پێ كردووە.

 

بانكی ناوەندی جەخت لەوەش دەكاتەوە زیاتر لە 20 هەزار دۆلار تەنها و تەنها لەڕێگەی دەزگا داراییەكانەوە جموجوڵی پێ دەكرێت.