گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونكردنەوەیەك لە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە لەبارەی ئەو ئافرەتەی خۆی سوتاند

2021.11.20 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونكردنەوەیەك لە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە لەبارەی ئەو ئافرەتەی خۆی سوتاند

ناس کورد- 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ئافرەتە بڵاوکردەوە کە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە و خواردوویەتی و دەڵێت، ئەو ئافرەتە هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 20ی تشرینی دووەمی 2021، ژمارەیەک هاووڵاتی لە هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، ئافرەتێک زیاتر لە 32 دەفتەر دۆلاری لێوەرگرتوون و خواردوویەتی و بۆی نەگێڕاونەتەوە، ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو ئافرەتە سەر بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووە و ماوەیەک پێش ئێستا لە ماڵەکەیدا بە سوتاوی دۆزراوەتەوە و گیانی لەدەستداوە. 

 

لەوبارەیەوە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی (شەممە 20ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئێمە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین خوالێخۆشبوو هاووڵاتی (سەبریە قاسم یەحیا) دوور و نزیك هیچ پەیوەندییەكی بە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە نەبووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها رایدەگەیەنین ئەو هاووڵاتییە هیچ كات نە كارمەند، نە خۆبەخش و نە هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەبووە، بەڵكو بەشێوەیەكی سەربەستانە و بەناوی رێكخراوگەلێكەوە پارەی لە خەڵك وەرگرتووە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: هەولێر؛ ئافرەتێک 32 دەفتەری هاووڵاتیان دەخوات و ’’خۆی دەسوتێنێت’’