گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

فەتح داوایەكی یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن پێشكەش كرد

2021.11.20 - 20:25
App store icon Play store icon Play store icon
فەتح داوایەكی یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن پێشكەش كرد

ناس کورد- 

هاوپەیمانی فەتح، باڵی سیاسی هێزەكانی حەشدی شەعبی داوایەكی یاسایی پێشكەش بە دادگای باڵای فیدراڵی كرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەمی 2021.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود ڕەبیعی ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسایب، یەكێك لە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانییەكە لە بڵاوكراوەیەكدا (20ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی دەڵێت: سكاڵاكەمان بەڵگەی هونەری و یاسایی لەگەڵدا هاوپێچە، داوای ئەوەشمان كردووە ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ڕابگیرێت تا یەكلاییكردنەوەی داواكە.

 

بە قسەی بەرپرسەكەی فەتح ئەم هەنگاوەیان لە سۆنگەی پەیوەستبوونە بە ڕاڕەوە یاساییە فەرمییەكان. 

 

هاوپەیمانی فەتح لە هەڵبژاردنی پێشوو 47 كورسی بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەم ساڵدا كورسییەكانی كەمی كرد بۆ 17، بەپرسەكانیشی باس لەوە دەكەن هەڵبژاردن ساختەكاری زۆری تێدابووە و بەشێك لە چەكدار و  لایەنگرەكانیشیان لەبەردەم ناوچەی سەوز مانیان گرتووە دژی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەكان.