گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە ئەمجارە چی دەڵێت

مەلا بەختیار لێدوانی نوێی هەیە لەبارەی ژەهرخواردكردنی

2021.11.20 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا بەختیار لێدوانی نوێی هەیە لەبارەی ژەهرخواردكردنی

ناس کورد- 

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵاو بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە لێدوانێکی نوێدا لەبارەی ژەهرخواردکردنی ڕایگەیاند، "ئەم تاوانەی بەرامبەر بەمن و بەرامبەر بەهەڤاڵان كاكە بافڵ‌ و وەستا حەسەن كراوە، خودی تاوانەكە ئاساییە، چونكە ئەمە یەكەمینجار، یا دووەمینجارو سێهەمینجار نەبووە رووبەڕووی لەناوچوون ‌و مەرگ كرابێتمەوە، بەڵكو لەژیانی سیاسی و پێشمەرگانەماندا بەردەوام ئەمانە روویداوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی، مەلا بەختیار لە میانەی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک لە هونەرمەندان ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەی زۆر مایەی نیگەرانییە، ئەوەیە کە لەناو حزبەكەی خۆمدا ئەمە روویداوە، هەروەها كاریگەرییە سایكۆلۆجییەكانی ‌و لێكەوتەكانی بۆ لەمەودوا خراپ دەبێت و متمانە دادەبەزێنێت." 



دەقی ڕاگەیەنراوەکەی نوسینگەی مەلا بەختیار: 



ژمارەیەك لەهونەرمەندان، بەمەبەستی بەخێرهێنانەوەو هەواڵپرسین، سەردانی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵاو بەرژەوەندییەكانی یەكێتی دەكەن‌و لەوتەیەكیشدا، مەلا بەختیار، ئاماژە بۆ ئەوەدەكات: هاتن تا هاتن هەیە، هاتنی راگوزەر هەیە‌و هاتنێكیش بەهۆشیارییەوەیە. بێگومان هاتن‌و سەردانەكەی ئێوەی هونەرمەندان بەهۆشیارییەوەیەو دەزانن بۆ هاتون‌و دەشزانن، هاتنتان بۆ پێشینەیەكی دوورو درێژو لەهەمانكاتیشدا بۆ ئیدانەكردنی كارێكی قێزەونیشە!

 

هەر لەو سەردان‌و دیدارەدا، كە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (20/11/2021) بەڕێوەچوو، مەلا بەختیار، لەوتەیەكیدا، رایگەیاند:

 

بەشبەحاڵی خۆم، ئەم تاوانەی بەرامبەر بەمن و بەرامبەر بەهەڤاڵان كاكە بافڵ‌و وەستا حەسەن كراوە، خودی تاوانەكە ئاساییە، چونكە ئەمە یەكەمینجار، یا دووەمینجارو سێهەمینجار نەبووە رووبەڕووی لەناوچوون ‌و مەرگ كرابێتمەوە، بەڵكو لەژیانی سیاسی و پێشمەرگانەماندا بەردەوام ئەمانە روویداوە، بەڵام ئەوەی زۆر مایەی نیگەرانییە، دوو خاڵە..

 

یەكەم؛ ئەوەیە لەناو حزبەكەی خۆمدا ئەمە روویداوە!  دووەمیش ئەوەیە؛ كە كاریگەرییە سایكۆلۆجییەكانی ‌و لێكەوتەكانی بۆ لەمەودوا خراپ دەبێت! متمانە دادەبەزێنێت. واتا: ئەو متمانەیەی لەپەنجا ساڵی رابردوو دروستمانكردووە، كە دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی كۆمەڵە، پاشان لەدامەزراندنی یەكێتی‌و دواتریش لەبەرپابوونی شۆڕشی نوێ، تا بەبڕینی قۆناغە هەرە سەختەكانی خەبات‌و قاڵی‌و قوڵی ناو كارەساتەكان، بەمەش رەنجێكی زۆرمان بۆ ئەم متمانەیە بەخشیوەو شەهیدێكی ئێجگار زۆرمان بۆ داوە، هەزاران رووداو هاتووەو تێپەڕیوە هەتا توانیومانە وا لەو میللەتە بكەین، یەكێتی قبوڵ بێت! بەڵام ئێستا گوناهێكی ئێجگار گەورەیە، لەچەند روداوێكی ئاوا، ئەو متمانە مێژوییە كە دڵۆپ دڵۆپ، هەنگاو هەنگاو دروستمانكردووە، مەڵۆ بەمەڵۆ كردومانە بەم خەرمانە گەورەیە، لەدەست بڕوات! ئەگەرنا كەسەكان دێن‌و دەڕۆن. بۆیە ئەم تاوانە بەرامبەر بەخودی یەكێتیی‌و بەرامبەر بەمێژوییەكە كە بەڕابەرایەتی مام جەلال بەدیهاتووە!

 

لەبەشێكی تری وتەكەیدا، مەلا بەختیار، ئەوەشیخستەڕوو، كە: هەڵبژاردن لەوڵاتی ئێمەدا، داپۆشینی هەڵەكانە، نەك وەرچەرخان. هەڵبژاردن بۆ ئەوەنییە هێزی كۆنەپەرست لەناوبچێت‌و هێزێكی پێشكەوتنخواز و دیموكرات بێتە سەركار، یان ژن لەئەقڵیەتی پیاوسالاری رزگار بكەیت‌و لەگەڵ پیاو یەكسانی بكەیت! بۆ ئەوەنییە دادپەروەری لەعیراق‌و كوردستان بێتەدی. بەڵكو هەڵبژاردن لەوڵاتی ئێمە، لەسایەی هێزی چەكدار، تەنها بۆ ئەوەیە لایەنگیری بۆ دەسەڵات تازە بكەینەوە! چونكە تا ئێستا لەوڵاتانی ئێمەماندا هیچكام لەشۆڕشەكانی رۆشنگەریی، چاكسازیی و مۆدێرنەتە نەكراوە، ئیدی چۆن وەرچەرخان روودەدات، كە ئەم شۆڕشانە نەكرابن؟ چۆن راچەڵكینێكی كۆمەڵایەتی، فەلسەفی، سیاسی، سایكۆلۆجی‌و ئایدۆلۆجی دروستدەبێت كە لەمێژووی ئێمەداوەرچەرخانی كۆمەلایەتی‌و هزری بوونی نییە!

 

وتیشی: (31) ساڵە لەڕاپەڕینەوە هاتوینەتەوە، كەچی یەكتر ژەهرخوارد دەكەین! لەبری ئەوەی بیروباوەڕی جیاواز، ئازادی جیاواز، مەدەنییەتی جیاواز‌و گۆڕانكاری زۆر گەورە بەدیبهێنین، كەچی تائێستا ئەوەتا یەكێتیی و پارتی نێوانمان خراپە، لەگەڵ بەغداد نەگەیشتوینەتە رێككەوتنەی كۆنكرێتی، لەكۆیە بەملاوە حكومەتێك و لەولاشەوە، حكومەتێكی ترە، لەهەر دەڤەرەی بەجۆرێك بیر دەكرێتەوە، لەناو یەكێتیشدا ئەمە حاڵمان‌و ناو حزبەكانی تریش ئەوە حاڵیانە كە هەیە! بەمجۆرە ئەقڵییەتانە ئەم وڵاتانە ناچێت بەڕێوەیەو بەمە ئەقَلیەتەی ناو یەكێتیش، یەكێتی ناچێت بەڕێوە!