کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- راگەیاندنى ناوى کاندیدەکانى یەکێتى بۆ پۆستەکانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان و نەبوونى کاندیدى دەڤەرى بادینان لەناو کاندیدەکان، کاردانەوەى توندى کادرانى یەکێتى لە بادینان لێکەوتەوە و مه‌ڵبه‌ندى دهۆك ده‌ڵیت "ئه‌و كه‌یسه ده‌گه‌یه‌ننه مه‌كته‌بى سیاسى". . دوێنێ (شه‌ممه، 6ى ته‌مموزى 2019)، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌سلێمانى كۆبوویه‌وه و ناوى كاندیده‌كانى ئه‌و حزبه‌ى له‌پۆسته وهزارییهكانى كابینه‌ى نوێ یه‌كلاكرده‌وه و لەگەڵ بڵاوکردنەوەى ناوەکانیش لە میدیاى فەرمى یەکێتى كاردانه‌وه‌ى جیاجیاى به‌دواى خۆیدا هێنا، هاوكات ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تى كادیرانى بادینانیشى به‌دواى خۆیدا هێنا. . دڵدار زاخۆیى، جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دهۆكى یه‌كێتى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، نیگه‌رانن له‌وه‌ى ده‌ڤه‌رى بادینان له‌پۆسته وەزاریهكاندا بێبه‌ش كراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌كو مه‌ڵبه‌ند و ڕێكخستنه‌كانى حزبه‌كه‌یان له‌بادینان نیگه‌رانیه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه مه‌كته‌بى سیاسى و داواى چاره‌سه‌ریشیان لێده‌كه‌ن. . جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دهۆكى یه‌كێتى روونیکردەوە، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى پێیگەیشتووە، جگه لهبێبهشكردنى بادینان له پۆسته وەزارییهكان هیچ پۆستێكى بریکارى وه‌زیریشیان به‌رناكه‌وێت كه‌پێشتر هه‌یانبووه. . (ناس کورد) زانیوویەتى، ژماره‌یه‌ك له كادرى یه‌كێتى جگه له‌وه‌ى پشتیوانى داواكارییه‌كه‌ى مه‌ڵبه‌ندى سنوره‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه ده‌خرێته به‌رده‌م مه‌كته‌ب سیاسى بۆ چاره‌سه‌ر، هاوكات ڕه‌خنه‌شیان له‌و مه‌ڵبه‌نده هه‌یه هه‌وڵى زیاترى نه‌داوه بۆ جێگركردنى پشكه‌كانى بادینان له كابینه‌ى نوێى حكومه‌تدا. . له‌باره‌ى نیگه‌رانى كادیرانى یه‌كێتى له‌بڕیارى دیاریكردنى وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى نوێ و بێبه‌شكردنى ده‌ڤه‌ره‌كه، له‌تیف نیروهیى، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى به‌ناس كوردى وت "نیگه‌رانه لە بڕیارەکە و بێبه‌شکردنى دەڤەرەکەیان لەو پۆستانە". . وتیشى، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن و بێئومێدیش نابن له وەرگرتنى پۆسته‌كانى تردا چاره‌سه‌رى ئه‌وه بكه‌ن. . پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى یەکێتى لەو بارەیەوە راى جیاوازى هەیە و لەو بڕوایەدایە هۆكارى بێبه‌شكردنى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان له‌پۆسته وەزارییهكان بۆ كه‌مته‌رخه‌میه‌كانى مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان دهگهڕێتەوه. . زهكرى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان و دانیشتووى قه‌زاى ئاكرێ، به‌ناس كوردى وت "پێشتر كادیرانى باڵاى حزبه‌كه‌یان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌وڵى جدیتریان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ى غه‌در له بادینان نه‌كرێت و كاندیدیان هه‌بێت بۆ پۆسته وەزارییهكان". . ئاماژەى بەوەش کرد، پێشنیارێکى خستووەتە ڕوو بۆ مەڵبەندى دهۆک و مەکتەبى سیاسى داواى کردووە لەکۆى 21% پشکەکانى یەکێتى لەحکومەتدا دوو پشک لەو 21 پشکە بۆ دەڤەرى بادینان دیارى بکرێت، بەڵام پێشنارەکەى پشتگوێ خراوە. . بەگوێرەى به‌دواداچونه‌كانى ناس كورد، 15 كادیر له‌سنورى مه‌ڵبه‌ندى دهۆك سیڤییان بۆ وه‌رگرتنى پۆسته باڵاكان له‌كابینه‌ى نوێ پێشكه‌ش كردووه و ژماره‌یه‌ك له‌كادیران و په‌رله‌مانتارێكى ده‌ڤه‌ره‌كه داوایان له به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دهۆك كردوه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئاگادارى پڕۆسه‌ى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان بێت و ڕێگه‌ش نه‌دات غه‌در له بادینان بكرێت، به‌ڵام به‌بیانوى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى نییه به‌شدارى نه‌كردوه. . په‌رله‌مانتاره‌كه بە ناس کوردى وت "خۆ چه‌ند كادیرێكى تر‌ى یه‌كێتى هه‌یه و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیش نین، به‌ڵام به‌شداریشیان لە کۆبوونەوەکانى سەرکردایەتى كردووه". . هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ناس كورد، كادیره ناڕازییه‌كانى یه‌كێتى له‌ده‌ڤه‌رى بادینان هۆكارێكى تر‌ى بێبه‌شكردنى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، نه له‌مه‌كته‌بى سیاسى و نه له‌ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیدا هیچ ئه‌ندامێكیان نییه و به‌وه‌ش بۆشاییه‌كى ڕێكخراوەیى و سیاسى بۆیان دروستكردوه، ئەمەش واى کردوە له‌گه‌ڵ هه‌ندێ بڕیارى چاره‌نوسسازى حزبه‌كه‌یاندا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌به‌رچاو نه‌گیرێ و به‌رگریكارێكى جدیشیان له‌و باره‌یه‌وه له‌ناوه‌نده‌كانى بڕیارى حزبه‌كه‌یاندا نه‌بێت. . له‌هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلولى ساڵى ڕابردوو، یەکێتى لە سنورى بادینان نزیكه‌ى 27 هه‌زار ده‌نگى هێناوه و دوو کاندیدى دەڤەرەکەش سەرکەوتوون و ئێستا ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتین لەپەرلەمانى کوردستان. .