گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لە پۆلیسی هەرێمەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی نوسراوێک

2021.11.20 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە پۆلیسی هەرێمەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی نوسراوێک

ناس کورد- 

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا پۆلیسی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە، لێدوانیان لە هیچ وتەبێژێک قەدەغە کردبێت بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دەڵێت، ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتیی هەرێم (شەممە 20ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "سەبارەت بەو هەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە کە گوایە ھیچ وتەبێژێک نیە چاوپێکەوتن بۆ ھیچ کەناڵێکی ڕاگەیاندن ئەنجام بدات، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ھەمیشە دەتوانن گشت وتەبێژەکانی پۆلیس لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لێدوان بدەن و چاوپێکەوتن بکەن لەگەڵ کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بینراو و بیستراو." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پێویستە بە مەرجی  وەرگرتنی ڕەزامەندی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم پێش ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکە بۆ ڕێکخستنی ئیش و کارەکانمان لە بواری ڕاگەیاندن و ڕەچاوکردنی دیسپلینی سەربازی بێت." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "بەرێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی ھەرێم ھەر نووسراوێکی فەرمی پێمان بگات لە ھەر کەناڵێکی ڕاگەیاندنەوە بۆ ئەوەی دەزگاکانی پۆلیس ھاوکاریان بن لە بەرنامەیەکی تایبەتدا ئێمە لاریمان نییە، بە مەرجێک بەرنامەکە سوود بە کۆمەڵگە بگەیەنێت و خزمەت بە تاکی کۆمەڵگە بکات، دوور لە ئینتیمای حزبی و شێواندنی ئەرک و ماندووبونی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ."

 

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا پۆلیسی هەرێم، هیوادەخوازێت گشت کەناڵەکان و میدیای کوردی زیاتر لە بابەتەکان بکۆڵنەوە و بگەنە بنچینەی ھەواڵی ڕاستەقینە پێش بڵاوکردنەوەیان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێم بڵاوبووەوە کە تیایدا لێدوان لە وتەبێژەکان بەبێ ڕەزامەندی ئەوان قەدەغە کرابوو و هەروەها داوای هاوکاری بۆ میدیای سەرۆکی حکومەت کرابوو.