گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

باران دوای پشوویەکی کورت بە هەورەبروسکە و لێزمەوە دەگەڕێتەوە

2021.11.20 - 11:57
App store icon Play store icon Play store icon
باران دوای پشوویەکی کورت بە هەورەبروسکە و لێزمەوە دەگەڕێتەوە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمڕۆ شەپۆلی بارانبارینی پچڕ پچڕ لە چەندین ناوچەی هەرێم بەردەوام دەبێت، بەڵام سبەینێ ئاسمان بەزۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و باران نابارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئاسمان و کەشی ئێستای ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ھەرێم کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەشێوەی بارانی مامناوەند و پچر پچر دەستی پێکردوە لە چەند کاتژمێری ئایندەدا کاریگەریەکانی درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری پارێزگای دھۆک و موسڵ وە لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەری ئەبێت لەسەر سنوری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین بەتایبەت ناوچە شاخاویەکانی ناوچەکە کە خۆی لەبارانبارینی پچر پچر و کەم بۆ مامناوەند ئەبینێتەوە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە بەرزەکاندا.

 

دەشڵێت، لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا ئەبێت لەکاتەکانی شەو درەنگدا بۆ بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە، 22ی تشرینی دووەەمی 2021، لە ناوچەکانی باشور و رۆژھەڵاتی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەگەڵ دەستپێکردنی کاریگەری قۆناغی دووەمی شەپۆلێکی تاو تاوی باران و ھەورە تریشقە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و کەرکوک و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان.

 

بەپێی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەکانی گەرما زیاتر بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە کە بەم شێوەیە ئەبێت؛

سلێمانی 20 پلە

ھەولێر 21 پلە

دھۆک 19 پلە

ھەڵەبجە 20 پلە

کەرکوک 23 پلە

لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 24 بۆ 25 پلە ئەبێت

لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان 19 بۆ 20 پلە ئەبێت

 

جەختی کردووەتەوە کە "خێرای با ئاسای ئەبێت 10-15 کم/س ئاراستەی با ناجێگیر ئەبێت".