گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

ئەڵمانیا سوپاسی هەرێم دەکات ’’بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی’’

2021.11.20 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڵمانیا سوپاسی هەرێم دەکات ’’بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی’’

ناس کورد-

وەزیری دەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم کرد بۆ هەوڵەکانی "بەرامبەر ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن و ڕێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 20ی تشرینی دووەمی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میگێل بێرگەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.


بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان و دۆخی کۆچبەران لە سەر سنووری بێلاڕوس و پۆڵەندا کرا.


دەشڵێت، "وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو ڕێکارانەی گرتوویەتەبەر لە بەرامبەر ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن و ڕێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی و کارئاسانیکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان."


"سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەر هاریکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکات بۆ بەهاناوەچوون و چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا."


دەشڵێت، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی برەودان بە وەبەرهێنان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و بارودخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا.