گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆستى سەرۆک کۆمار و دۆسیەى لاهور جەنگى

سەرکردەیەکى یەکێتى قسەى نوێ لەسەر کۆبوونەوەى بارزانى و بافڵ تاڵەبانى دەکات

2021.11.19 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى یەکێتى قسەى نوێ لەسەر کۆبوونەوەى بارزانى و بافڵ تاڵەبانى دەکات

ناس کورد-

 

ئەندامێکى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، دۆسیەى لاهور جەنگى لەلاى حزبەکەى داخراوە و کۆتایی پێهاتووە، لەکۆبوونەوەى مەسعود بارزانى و بافڵ تاڵەبانیش دەرکەوت مەرجەعى یەکێتى دەباشانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ستران عەبدوڵا (19 تشرینی دووەمی 2021) بە دەنگى ئەمەریکاى وت ""مەلەفی پەیوەندیدار بە هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور تاڵەبانی و هاوەڵەکانی یەکلایی بووەتەوەو لای یەکێتی مەلەفێکی داخراوەو کۆتایی پێهاتووە، یەکێتی ناگەڕیتەوە بۆ دواوە". 

 

وتیشى "کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی ساخی کردەوە کە ئێستا مەرجەعی یەکێتی نیشتیمانی دەباشانە و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتی دەکات، مەرجەعی پارتیش روونە کە بەڕێز مەسعود بارزانییە".

 

لەبارەى پۆستی سەرۆک کۆمارەوە،  ستران عەبدوڵا دەڵێت "ئەوەی بۆ یەکێتی گرنگە پۆستی سەرۆک کۆمار لەم قۆناغەدا هی یەکێتی نیشتمانییە، چونکە پۆستەکان لە کوردستان لای پارتییە".

 

دەشڵێت "لە رابردووشدا پارتی وەک حزبێکی گەورەو هاوبەشی حوکمڕانی رەزامەند بووە لەسەر بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، دەربارەی بەربژێری یەکێتیش بۆ ئەو پۆستە، هێشتا روون نەبۆتەوە کام کەسایەتی دەبێتە بەربژێری یەکێتی نیشتیمانی. پاشان بەربژێری نەتەوەی کورد، دواجار پافڵ تاڵەبانی وەکو سەرۆکی یەکێتی، بڕیار لەسەر کاندیدی هەموو یەکێتییەکان دەدات".

 

هەروەها لەبارەى پۆستى پارێزگارى کەرکوکەوە، بەرپرسەکەى یەکێتى وتى "بۆیە داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەین، چونکە زۆرینەی کوردی شاری کەرکوک یەکێتین، بۆ چارەسەری ئەو گرفتەی ئێستا کە ئیدارەی شارەکە بە دەست عەرەبێکی شۆڤێنییەوەیە، هەروەها ئیرادەی خەڵکەکەش، ئەو پۆستە لای یەکێتی بێت باشترە، بۆئەوەی ئیدارەی شارەکە و ئیرادەی خەڵکەکەی رێک بخەینەوە".