گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارى دادگا

بەڵگە؛ یەکێتى کورسییەکى پارتى لەهەولێر دەبات

2021.11.19 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە؛ یەکێتى کورسییەکى پارتى لەهەولێر دەبات

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق تانەى هەرێم کەمال ئاغا کاندیدى یەکێتى لەهەولێر پەسەندکرد، بەوەش ئەگەر هەیە ئەو کاندیدە بچێتە شوێنى کاندیدێکى پارتى، هەرچەندە ئەو حزبە دەڵێت ئەو گۆڕانکارییە کاتى دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى ئەنجومەنەکە  (19 تشرینی دووەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڕیاردراوە بە دروستى تانەى ئەو کاندیدە لە چەند وێستگەیەکى هەولێر بەهۆى پەنجە مۆرى دوبارەوە، بڕیارەکەش تەنها لەبەرژەوەندى کەسى تاندەرە لەو بازنەیەى کە تانەى لێداوە، نەک گۆڕینى دەنگەکانى سەرجەم وێستگەکە.

No description available.

هاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە "ڕووداو" ی راگەیاند (18ی تشرینی دووەمی 2021) ئەگەر دەنگی چەند وێستگەیەک بسوتێنرێن، رەنگە حزبەكەیان دوو کورسی لەدەست بدات، بەڵام ئەو پێشهاتە کاتیی دەبێت و دواتر دوو کورسییەکە لە رێگەی دادگەی باڵای فیدڕاڵییەوە بەدەستدەهێننەوە و دەڵێت " لە هەڵبژاردنی خوولی پێشووی پەرلەماندا هەمان شت روویدا و بەدەستمان هێنایەوە".  

  

بەرپرسەكەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئەوەشی ئاشكراكرد، بەپێی زانیارییەکانی ئەوان دەستەی دادوەریی كۆمسیۆن کە لە سێ دادوەر و سەرۆکی کۆمیسیۆن پێکدێت سوورە لەسەر سووتاندنی دەنگەكانی ئەو وێستگانەی كە پەنجەمۆری دووبارەیان تێدایە، بەشێک لەوانەش لە چەند بازنەیەکی هەولێر و پارێزگای نەینەوان".  

  

هەروەها دەڵێت "ئەگەر کۆمیسیۆن ئەو کارە بکات، ئەوا ئەگەری هەیە یەکێتی دوو کورسی زیادبکات، بەڵام ئێمە تانە لەو بڕیارە دەدەین چونكە بنەمای یاسایی نییە". هەروەها دەڵێت "ناکرێت لە وێستگەیەک بەشێکی کەمی لە دەنگەکانی پەنجەمۆری دووبارەبن و هەموو دەنگە تەواوەکانیش بسووتێن".   

  

پێشتر "ناس كورد" ئاشكرای كرد لە میانەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان و پێداچوونەوە بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، هەرێم كەمال ئاغا لە هەولێر پێش كەوتووە بەسەر ڕكابەرە پارتییەكەیدا.   

  

هەر لەم بارەیەشەوە كاندیدی سەرنەكەوتووی كۆمەڵی دادگەری عەبدولستار مەجید ، بەڵگەیەكی بڵاوكردەوە كە گوایە هی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنە‎ و ئاماژە بەوە دەكات لە هەولێر 2347 پەنجەمۆری دووبارە هەبوون. هەروەها دەڵێت کاندیدی دەسەڵات هەیە بە تەنها لە هەولێر پێنج هەزار دەنگی بۆ زیادکراوە.  

May be an image of ‎text that says