ناس کورد-
کەتائیبى حزبوڵا هەڵوەشاندنەوەى پێکهاتەیەکى چەکدارى راگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ دەستپێشخەرییەکەى موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەى گروپە چەکدارەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەبو عەلى عەسکەرى وتەبێژى سەربازى بەناوى کەتائیبى حزبوڵا (19 تشرينى دووەمى 2021) ئاماژەى بەوەکرد، بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەى پێکهاتەى "سرايا الدفاع الشعبي" و وەستانى سەرجەم چالاکییەکانى و داخستنى بارەگاکانى، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ دەستپێشخەرییەکەى سەدر.