گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لاهور جەنگى هەڵوێستى خۆى لەسەر دروستکردنى حزب و لیست ئاشکراکرد

2021.11.19 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور جەنگى هەڵوێستى خۆى لەسەر دروستکردنى حزب و لیست ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند، لەئێستادا هیچ بیرۆکەیەکى نییە بۆ دروستکردنى حزب و لیست بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو، تا ئێستاش هاوسەرۆکى یەکێتى یە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگى لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان (19 تشرينى دووەمى 2021) وتى "ئەوەى کراوە لەدەرەوەى پەیڕەو کراوە و لێی دەگەڕێم بۆ حزب بۆ چارەسەرکردنى، پێویستە ئەنجومەنى سەرکردایەتى کۆبێتەوە".

 

وتیشى "تا ئێستا هاوسەرۆکى یەکێتیم، هەرچەندە زۆر خۆشە کەسێکى ئاسایی بێت".

 

لەبارەى دەنگۆى دروستکردنى لیست بۆ هەڵبژاردن، لاهور جەنگى وتى "نەخێر، من هەمیشە لەگەڵ ئەوەم بەرەیەکى نیشتیمانى دروستبکرێت".

 

هەروەها لەبارەى ئەگەرى دروستکردنى حزبەوە رایگەیاند "هیچ بیرۆکەیەکى وام نییە لەیەکێتى بچمە دەرەوە، بەڵام ئەمە دەکەوێتە سەر ئەوەى یەکێتى منى دەوێت یاخود نا".

 

ڕۆژی 2ی تشرینی دووەمی 2021، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیاری دا لاهور جەنگى و چوار ئەندامى سەرکردایەتى لە ریزەکانى یەکێتى دوربخرێنەوە، "بەهۆى ئەوەى چەند خاڵێکى پەیڕەوى ناوخۆیان پێشێلکردووە لەناویاندا بانگەشەکردن بۆ لایەنى دیکە و دژایەتیكردنی لیستی یەكێتی."      

  

هاوکات میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، مه‌كته‌بی سیاسی ئەو حزبە به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاره‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسەرۆکى یەکێتی په‌سه‌ندكرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ده‌ركردنی هه‌ریه‌ك له‌ لاهور جه‌نگی بورهان، ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا تحسین حبیب و هەروەها هه‌ڵپه‌ساردنی ئاراس جه‌نگی بورهان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.