ناس کورد-
نەمسا داخستنى گشتی دەخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بەوەش دەبێتە یەکەم وڵاتى یەکێتى ئەوروپا کە ئەو رێوشوێنە بەسەر دانیشتوانەکەیدا دەسەپێنێتەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەى گەورەى ئامارەکانى تووشبوون بە کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەلیکسەندەر شالنبرغ راوێژکارى نەمسا (19 تشرينى دووەمى 2021) رایگەیاند، حکومەت داخستنى گشتى بەسەر سەرجەم دانیشتواندا دەسەپێنێت، دواى چەند رۆژێک لە گەرەنتینەکردنى ئەو کەسانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، ئەوەش بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس.
وتیشى داخستنى گشتى رۆژى دووشەممە دەستپێدەکات و دواى 10 رۆژ دۆخەکە هەڵدەسەنگێنرێت.
بەپێی بڕیارەکە، دانیشتوانى نەمسا ناتوانن بچنە دەرەوەى ماڵەکانیان بۆ هەندێ پێداویستى نەبێت وەک کڕینى پێداویستییە سەرەکییەکان و ئەنجامدانى وەرزش.