گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوی کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەکان راگەیەندرا  

2019.07.07 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەکان راگەیەندرا  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- میدیاى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان، ناوى کاندیدانى بزوتنەوەکەى بۆ پۆستە حکومییەکان لە کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان، راگەیاند. . بەگوێرەى هەواڵێکى میدیاى فەرمى گۆڕان، کاندیدانى گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمشێوەیەیە: . ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی . ئاماژە بەوەش کراوە،  بڕیارە رۆژی (چوارشەممە) پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی ئاسایی ئەنجامبدات بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەت، بزوتنەوەی گۆڕانیش بە فەرمی کاندیدەکانی دیاریکردوە بۆ ئەوەی لەو دانیشتنەدا لەلایەن راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەگەڵ سەرجەم کاندیدی پۆستە وەزارییەکان بخرێتە بەردەستی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردن و متمانە بەخشین پێیان. .