گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق دوا پێشهاتى گەڕانەوەى کۆچبەران دەخاتەڕوو

2021.11.19 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دوا پێشهاتى گەڕانەوەى کۆچبەران دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى عێراق تۆمارکردنى ناوى 75 کۆچبەرى دیکەى لە بیلاروسیا راگەیاند بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەحاف وتەبێژى وەزارەتى دەرەوە (19 تشرينى دووەمى 2021) بەئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، وەزارەت بەردەوامە لە تۆمارکردنى ناوى ئەو کۆچبەرانەى دەیانەوێت ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە.

 

وتیشى وەزارەت بەردەوامە لە رێکخستنى گەشتى گەڕانەوە. 

 

شەوی پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021 یەکەم قۆناغى کۆچبەران گەڕێنرانەوە عێراق، یەکێک لەو کۆچبەرانە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دۆخی خەڵک لەوێ زۆر خراپە و لەوێ هەندێکجار گەڵا و گیامان خواردووە و ئەوەشی دەوترێت هاوکاری کۆچبەران کراوە درۆیە، خەڵک هەبووە منداڵەکەی جێهێشتووە."     

  

وتیشی، "زۆرینەی ئەو کەسانەی لەوێن، تا گەیشتوونەتە ئەوێ چوار هەزار دۆلار واتە 40 وەرەقەیان خەرج کردووە، جگە لەوەی لەوێ خەرجیان کردووە."     

  

سەبارەت بە هۆکاری کۆچکردنی ئەو کۆچبەرە ئاماژەی بەوەکرد، "هەمووکەس دەزانێت ئێمە بۆچی ڕۆشتین پێویست بە پرسیاری ئەوە ناکات، من ناتوانم لێرە هەموو شتێک بڵێم، چونکە لەو کەسانە پیاوتر نیم کە بەهۆی ڕەخنەگرتنەوە کوژران، ئێستاش ئەگەر ڕێگایەکی دیکە هەبێت ناڕۆمەوە ماڵەوە  و یەکسەر دەڕۆم، داواش دەکەم هەرکەسێک ڕێگایەک دەزانێت پێمان بڵێت."     

  

یەکێکی دیکە لە کۆچبەرەکان ئاماژەی بەوەکرد، "دۆخمان زۆر خراپ بووە و من زیاتر لە 60 وەرەقەم خەرج کردووە."     

  

هاوکات یەکێکی دیکە باسی لەوەکرد، "بە زۆر ناردینیانەوە بۆ ئێرە و لە هۆتێل دەریان کردین، خۆمان نەماندەویست بێینەوە."     

  

یەکێکی دیکە لە کۆچبەرەکان باسی لەوەکرد، "ئێمە خێزانێکی هەشت کەسی بووین و 270 وەرەقەمان دا تا گەیشتینە بیلاڕووس."     

  

کۆچبەرێکی دیکە کە خۆی و هاوسەرەکەی لە بیلاڕووس بوون، ئاماژەی بەوەکرد، "زۆر دڵخۆشم کە گەڕاومەتەوە، ئەوەی ناوی مرۆڤایەتی بێت لەوێ نەمانبینی، وەک دەڵێن، دەنگی دەهۆڵ لە دوور خۆشە، لەوێ وەک تۆپمان لێ هاتبوو، پۆلیسی پۆڵەندا تێیانهەڵدەدەیان بۆ دواوە و پۆلیسی بیلاڕووسیش تێیانهەڵدەداین بۆ پێشەوە."