گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كاردانەوەی بەدوادا هاتووە

نەخشەی جیهانی توركی ئەردۆغان بەشێك لە عێراق و ئێرانیش لە خۆدەگرێت

2021.11.19 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
نەخشەی جیهانی توركی ئەردۆغان بەشێك لە عێراق و ئێرانیش لە خۆدەگرێت

ناس كورد_

ڕێبەری پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا، نەخشەیەکی لەژێرناوی "جیهانی تورک" خەڵاتی سەرۆک کۆماری تورکیا کرد کە تێیدا بەشێک لە ئێران، عێراق و ڕووسیای خستووەتە سەر تورکیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا و ئێران كە "ناس كورد" بینیونی (19ی تشرینی دووەمی 2021)، دەوڵەت باخچەڵی ڕێبەری پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا و هاوپەیمانی ئاكپارتی، نەخشەیەکی لە ژێر ناوی نەخشەی جیهانی تورک خەڵاتی ئەردۆغان کردووە کە تێیدا هەموو ئەو شوێنانە لە وڵاتانی دیکە کە زمانیان تورکییە یان کەمایەتی تورک و موسڵمانن، لە ڕیزی ناوچەی ژیر دەسەڵاتی تورکیا هێناوتە ئەژمار.

 

 

ئەو هەوڵەی باخچەڵی کاردانەوەی زۆری مێدیایی بەدواوە بوو بە شێوەیەک کە مێدیایەکی یۆنانی لە کاردانەوەی هەواڵەكەدا نووسیویانە، ئەو نەخشە کە ئایدا و دەستێوەردانە دەرەکییەکانی ئەردۆغان دەنەخشێنێت، ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە وڵاتانی بالکان و ئاسیای ناوەندی و ڕووسیا و تا بەشگەلێک لە چین بە کەمایەتی موسڵمانی ئۆیغوری وەکوو نیشتمانی تورکیا نمایش دەدات و ئەوە خەڵاتێک بوو کە باخچەڵی پێشکەشی ئەردۆغانی کرد.

 

 

لە ڕۆژنامە و میدیاکانی ڕووسیا هاوکات لەگەڵ باس لەسەر ئەو خەڵاتە باس کراوە کە ئەو خەڵاتە پەیامێکی بۆ جیهان پێیە.

 

 

پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست وتی کە باخچەڵی ئەو نەخشەیەی داڕشتووە و لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: باخچەڵی نەخشەی جیهانی تورک کە بۆ ماوەیەکی خۆر لەسەری کاری کردووە و بە شێوەی تایبەت دایڕشتووە، وەکوو ئاڵایەک ئەبێ نەوە بە نەوە دەست بەدەست بکرێت، بسپێردرێتە ویژدانی تورکی و بچێتە نێو هزری گەلی تورکیاوە.