گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە دوو قۆناغ

بەفەرمی: وردەكاریی شەپۆلێك بارانی سێ ڕۆژە لەهەرێم ڕاگەیەنرا

2021.11.19 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
بەفەرمی: وردەكاریی شەپۆلێك بارانی سێ ڕۆژە لەهەرێم ڕاگەیەنرا

ناس كورد_

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند لە سبەی شەممەوە تا  دووشەممەی داهاتوو بە بڕی جیاواز پێشبیی باران بارین دەکرێت و كاریگەریی ئەم شەپۆلە بارانەش زیاتر لە رۆژانی یەك شەممە و دوو شەممەدا دەبێت. هەندێك سەرچاوەی تر شەپۆلەكە دابەش دەكەن بۆ دوو قۆناغ لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "بەهۆی درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکەمان، رۆژى شەممە لە کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمانى هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پاشان بۆ هەورى تەواو.، لە گەڵ ئەگەرى نمەبارانى کەم لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و پاشان باران بارین لەسەر هەندێ لە بەشەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بەشێوەیەکى پچڕ پچڕ دەبێت".

 

بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی كەشناسی سبەی شەممە "ئەگەری بەفربارینێکی کەم لە لوتکەى ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبێت".
 
بۆ رۆژی یەکشەممە (21 تشرینی دووەمی ) 2021 کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات، ئاسمان نیمچە هەور بێت و ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەبێت و لە هەندێ کاتدا سەنتەرى پارێزگاکان تەنها نیمچە هەور دەبێت.
 
هاوکات، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، "رۆژى دووشەممە کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکە زیاد دەکات و بارانبارینى مامناوەند لە تەواوى ناوچەکە دەبارێت و هەندێ ناوچە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لێزمەبارانى دەبێت بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک".

 

پێشتر ئاراس جەبار، ئەدمینی  پەیجی كەش و هەوای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە:  

لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە (20ی تشرینی دووەمی 2021) کاریگەری شەپۆلێکی پچر پچر و مامناوەندی بارانبارین لە نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراستەوە کار دەکاتەوە سەر ناوچەکانمان بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر کاریگەری زیاتر ئەبێت لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا لاواز ئەبێت و تا پێش نیوەرۆی رۆژی یەکشەممە ئەم قۆناغە بەردەوام دەبێت.   

  

قۆناغی دووھەم لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە (22ی تشرینی دووەمی 2021)  دەستپێدەکات لە ئەنجامی ھاتنی بڕێکی زۆر شێ لە دەریای سوور شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین و ھەورە بروسكە بەشێوەی ناوبەناو ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە وە سنوری ئیدارەی راپەرین و گەرمیان دەگرێتەوە بەشێوەیەکی ناسەقامگیر کە لەھەندێ ناوچەدا ئەگەر ھەیە ببێتە ھۆی دروستبوونی لافاو لە ئەنجامی تاوی بەخوڕی بارانبارین.  

 

دەستەی گشتی كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات بارانبارینە لاواز و مامناوەندەكان لە دوو مانگی داهاتوودا لە لاواز و مامناوەندەوە ببنە لێزمە و بەخوڕ.  

 

بەڕێوەبەری گشتی دەستەكە عامر جابری لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی فەرمی كە "ناس كورد" بینیویەتی (19ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو بەگوێرەی نوێترین ئەپدەیتی نەخشەكانی كەشناسی بارانەكانی مانگەكانی تشرینی دووم (11) و كانونی یەكەم (12) بەگشتی لاواز یان مامناوەند دەبن، بەڵام سێ مانگی یەكەمی ساڵی ئایندە 2022 دەگۆڕێن بۆ لێزمە و بەخوڕ.  

  

بەڕێوەبەری كەشناسی عێراق وتیشی، ئێمە بەگوێرەی پێوەرەكانی كەشناسی جیهانی كاردەكەین و پەیوەستین بە سەنتەری كەشناسی ئەوروپی و ئەمەریكی، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەشی هەمانە، سیستمەكانی بارا زیاتر لە وەرزی زستان دەكەونە جووڵە.