گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەكەی ڕاگەیەنرا

مژدەیەك لە كەشناسییەوە: بارانە لاواز و مامناوەندەكان دەبنە لێزمە

2021.11.19 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەیەك لە كەشناسییەوە: بارانە لاواز و مامناوەندەكان دەبنە لێزمە

ناس كورد_

دەستەی گشتی كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات بارانبارینە لاواز و مامناوەندەكان لە دوو مانگی داهاتوودا بگۆڕێن بۆ بە لێزمە و بەخوڕ.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەری گشتی دەستەكە عامر جابری لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی فەرمی كە "ناس كورد" بینیویەتی (19ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو بەگوێرەی نوێترین ئەپدەیتی نەخشەكانی كەشناسی بارانەكانی تشرینی دووم (11) و كانونی یەكەم (12) بەگشتی لاواز یان مامناوەند دەبن، بەڵام سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2022 دەگۆڕێن بۆ لێزمە و بەخوڕ.

 

بەڕێوەبەری كەشناسی عێراق وتیشی، ئێمە بەگوێرەی پێوەرەكانی كەشناسی جیهانی كاردەكەین و پەیوەستین بە سەنتەری كەشناسی ئەوروپی و ئەمەریكی، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەشی هەمانە، سیستمەكانی بارا زیاتر لە وەرزی زستان دەكەونە جووڵە.