گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وردەکاریی خۆکوشتنی سروشی تەمەن 15 ساڵ

2021.11.18 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی خۆکوشتنی سروشی تەمەن 15 ساڵ

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، مێرمنداڵێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی نەسوودی سەر بە شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ئەوەی چەند سەر لە هێسترەکانی کە بۆ کاسپی بە قەرز کڕیبووی و لەلایەن هێزەکانی سەرسنوورەوە کوژران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ بە ناوی سرووش ڕەحمانی خەڵکی گوندی “هانەگەرمەڵە” سەر بە شاری نەوسوود و دانیشتووی شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنەماڵەکەی، "سرووش ڕەحمانی بەهۆی هەژاری و قەرزدارییەوە خانووەکەیان لە گرەوی بانکدا بووە و باوکی سرووش تووشبووی شێرپەنجەیە، سروش بۆ ئەوەی هاوکاری بنەماڵەکەی بکات چەند سەر ئەسپی بە قەرز هێناوە و لە سنووری نەوسوود سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، بەڵام چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هێزەکانی سەرسنوور ئەسپەکانیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و کوشتویانن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سرووش لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو تووشی خەمۆکی بووە و ڕۆژی چوارشەممە لەکاتێکدا کە بە تەنها لە ماڵەوە بووە لە باڵکۆنی ماڵی باوکیدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."