گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری دەدرێت

ئامارێکی مەترسیداری خیانەتی ئەلکترۆنی ئاشکرا دەکرێت

2021.11.18 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارێکی مەترسیداری خیانەتی ئەلکترۆنی ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد- 

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە دیالە هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران و دەشڵێت، ڕێژەی 50%ی جیابوونەوەکان بەهۆی خیانەتکردنە لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەڵاح مەهدی، بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە دیالە (پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە دیالە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و 60%یشیان هاوسەرە نوێیەکانن، واتە لە نەوەی ئێستان و هەندێکیان کەمتر لە ساڵێک هاوسەربوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی جیابوونەوە بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خیانەتی ئەلکترۆنییەوەیە کە دەکرێت بڵێین ڕێژەی 50%ی جیابوونەوەکان بەو هۆکارەیە." 

 

باسی لەوەشکردووە، "هەندێک پاڵنەری دیکەش هەن کە هۆکاری جیابوونەوەن، وەک دۆخی ئابوری، نەبوونی هۆشیاری، هەست نەکردن بە بەرپرسیارێتی و دەستوەردانی کەسانی دیکە لە ژیانی هاوسەران." 

 

بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە دیالە ڕاشیگەیاندووە، ئەو دۆخە جێگەی نیگەرانییە و کاریگەری خراپ دەکاتەسەر کۆمەڵگە.